دهزگای ههواڵگریی توركیا رایگەیاند، "لە ئۆپەراسیۆنێکدا دهزگای ههواڵگریی توركیا (میت) سەکردەیەکی پەکەکەی لە سلێمانی بەناوی ئوڵاش دۆغان کوشتووە."
لە راگەیەنراوێکی دهزگای ههواڵگریی توركیا (میت)دا هاتووە، "ئۆڵاش دۆغان کە نازناوی ئۆڵاش دێرسیم بووە، لە ١٣ی مانگدا کوژراوە، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ بۆردوومانی تورکیا لە سنووری شارۆچکەی هەڵشۆ لە قەڵادزێ."
رۆژی ١٣ی مانگ، لە بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەواندا لە دەڤەری پشدەر چوار کەس گیانیان لەدەستدا، کە سیانیان ئەندامی پەکەکە بوون و یەکێکیان هاوڵاتییەکی سڤیل بوو.
میت راشیگەیاندووە، "ئوڵاش دۆغان رێکخەری چالاکییەکانی کوشتن و رفاندنی هاووڵاتییانی تورکیا بووە لە هەرێمی کوردستان."
ئێن ئاڕ تی پەیوەندیکرد بە وتەبێژی هەپەگەوە، بەڵام پەیوەندیەکە بەردەست نەبوو.