فۆتۆ:
2021-06-22
19213 جار خوێندراوەتەوە
لیژنەی ئەمنی سلێمانی لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی سەرچنار راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هەركەسێك لە پشت تەقەكردنەكەوە بێت لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا دەكرێت و ئەو كەسانەی تۆمەتبارن روبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.
لە راگەیەنراوێکدا لیژنەی ئەمنی سلێمانی لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردووی گەڕەكی سەرچنار رایگەیاند، هەركەسێك لە پشت تەقەكردنەكەوەبێت لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا دەكرێت و ئەو كەسانەی تۆمەتبارن روبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.
لەلایەکی دیکەوە، مستەفا چاوڕەش بەرپرسی یەكەی ٧٠ی هێزەكانی یەكێتی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە لە بارەگای یەكەكانی ٧٠ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوەو كێشەی تەقەكانی شەوی رابردوویان چارەسەر كردووە، دەشڵێت، "لە كۆبوونەوەكەدا نوێنەری سەرجەم هێزە ئەمنییەكان و نوێنەری جەعفەر مستەفاش ئامادەبووە و بە رێككەوتن و رەزامەندیی هەموویان كێشەكە چارەسەركراوە."
مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بەوەشکردووە، "لایەنی كەمتەرخەمیش لە رووداوەكەدا روبەڕوی دادگا و یاسا دەكرێتەوە."
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو شەڕەتەقە لەنێوان دوو ھێزی سەر بە یەکێتی لە سلێمانی روویدا و شەڕەکە لەنێوان پۆلیس و ئاسایش لەلایەک و ھێزە ئاڵتونییەکانی کۆماندۆ لەلایەکەی دیکە بووە.
ماوەی ٢٠ خولەک شەڕەتەقە لەنێوان دوو ھێزە ئەمنییەکەی یەکێتی بەردەوام بووە و ھێزێکی زۆری ئەمینش لە ناو شاری سلێمانی بڵاوەیان پێ کرابوو.