سەردێڕ:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئوردن دەکات

فۆتۆ: 
2021-06-22

751 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە عەممان و لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەمی شای ئوردن کۆدەبێتەوە.


بەپێی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، نێچيرڤان بارزانى و شا عه‌بدوڵا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق لە بواره‌كانى هاريكاریی نێوان هه‌ردوولا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که‌، تاوتوێ ده‌كه‌ن.

ئەوەش لەکاتێکدا، رۆژی ١٢ی مانگ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لەسەر بانگهێشتی فەرمی شێخ محەمەد بن زائید، جێنشینی ئەبوزەبی سەردانی ئیماراتی کرد و لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئیمارات کۆبووەوە.