راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی هەواڵی دەستگیکردنی فەرمانبەرێکیان بە ماددەی هۆشبەرەوە بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، "ئەو فەرمانبەرەی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە، فەرمانبەرێکی ئاسایی پەرلەمانە و لە دەرەوەی ئەرکی فەرمی دەستگیرکراوە."
پاش ئەوەی شەوی رابردوو هەواڵی دەستگیرکردنی فەرمانبەرێکی پەرلەمانی کوردستان بڵاوبووەوە، پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، "ئەو فەرمانبەرەی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراوە، فەرمانبەرێکی ئاسایی پەرلەمانی کوردستانە و ساڵی ٢٠١٣ لە راگەیاندنی پەرلەمان دامەزراوە."
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو فەرمانبەرە پەیوەندیی بەکاری دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان نەبووە و وێنەگری سەرۆک یان جێگر یان سکرتێری پەرلەمان نەبووە و تەنیا فەرمانبەرێکی ئاسایی بووە، ئەوەش هاتووە، "ئهو فهرمانبهرێكه و لهدهرهوهى پهرلهمان و لهدهرهوهى ئەرکی فەرمی دەستگیرکراوە."
شەوی رابردوو لە هەندێک لە لاپەڕەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بڵاوبووەوە، کە فەرمانبەرێکی ناو پەرلەمانی کوردستان، لە بینای پەرلەماندا بە زیاتر لە ٧٠ گرام تلیاکەوە دەستگیرکراوە و سەرەتا باس لەوە دەکرا کە وێنەگری پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمان بێت.
هـ.ئـ