سەردێڕ:

کەسێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-06-22

6175 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی کەسێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.


شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، ئەو کەسە بە رەگەز عەرەبە و لە یەکێک لە باخەکانی سنورەکەدا کرێکار بووە.

وتیشی بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی نێدراوە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی بۆ توێکاری.

رووداوی هاوشێوە و بەرکەوتن بە تەزووی کارەبا لە هەرێمدا ساڵانە روودەدەن و بەهۆیەوە چەندین کەس گیان لەدەست دەدەن.

گۆران لوقمان، سلێمانی