بەڕێوهبهرایهتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان رایگەیاند، ١٠ كه‌سیان به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردووە و ده‌ستیان بەسەر زیاتر له ٢٣ كیلۆ و نیو مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌یان هه‌زار شیت حه‌بی هۆشبه‌ر و ده‌رمانی قه‌ده‌غه‌كراودا گرتووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، له سێ چالاكی جیاوازدا ١٠ تۆمه‌تباریان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر بڕی ٢٣ كیلۆ و ٥٢٥ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و ٣٧ هه‌زار و ٧٧٢ شیت حه‌بی هۆشبه‌ردا گرتووە.
بە گوێەری راگەیەندراوەکە، ئه‌مڕۆ له چالاكییه‌كدا باندێكی حەوت كه‌سیی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركراون، كه ژماره‌یه‌كیان بازرگانی گه‌وره‌ن.
دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرتووە و ماددەکانیش لەجۆرەکانی:
١.بڕی ٤ كیلۆ و ٥٣٥ گرام مادده‌ی كریستاڵ.
٢.بڕی ٣ كیلۆ و ٥٠٠ گرام مادده‌ی هێرۆیین.
٣.بڕی ٢ كیلۆ و ٧٠٠ گرام مادده‌ی حه‌شیش.
٤.بڕی یه‌ك كیلۆ و ٧٩٠ گرام مادده‌ی جامایكا.
٥.بڕی ٣٧ هه‌زار و ٧٧٢ شیت حه‌بی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی (ترامادۆڵ، سۆمادریل، میتادۆن).
له چالاكییه‌كی دیكه‌دا له رۆژی ٢٠ی ئه‌م مانگه سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر شەش كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هێرۆییندا گیراوە، كه له‌ناو جه‌گی ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌دا شاردبوویانه‌وه.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەش، له چالاكییه‌كی دیكه‌دا هه‌ر له رۆژی ٢٠ی ئه‌م مانگه، كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر توانییان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی پێنج كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا بگرن، كه له‌ناو رایه‌خ و چه‌ند بلاجكتۆرێكدا شاردبوویانه‌وه و ده‌یانویست له رێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه ره‌وانه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان لەبارەی تۆمەتبارەکانەوە ئەوەی وتووە، هه‌موو تۆمه‌تباره‌كان له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دانیان به تاوانه‌كانیاندا ناوه و به‌پێی مادده‌ی ٢٥ی یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆكراوه‌ته‌وه.