سەردێڕ:

تەشویش دەخرێتە سەر پەخشی ئێن ئاڕ تی

فۆتۆ: 
2021-06-22

3883 جار خوێندراوەتەوە

لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە تەشویش دەخرێتە سەر پەخشی ئێن ئاڕ تی.


پاش ئەوەی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر تەشویش خرایە سەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی تیمی تەکنیکی ئێن ئاڕ تی سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکە بوون.

لە ئێستادا گرفتەکە چارەسەرکراوە و پەخشی ئێن ئاڕ تی بە شێوەی ئاسایی خۆی لەشێوەی ناوخۆیی و ئاسمانیدا بەردەوامە.

ئەمە یەکەم جار نییە هەوڵی رێگری لە پەخشی ئێن ئاڕ تی و روماڵەکانی بکرێت، ئێن ئاڕ تی بەدەر لە روبەڕوبوونەوەی تەشویش، روبەڕوی داخستن و شکاندنی کەلوپەلەکانیشی بووەتەوە.

لە دوایین رێگریکردن لە روماڵی ئێن ئاڕ تیدا شەوی رابردوو بوو، کە کارزان تاریق پەیامنێری ئێن ئاڕ تی و محەمەد حەسەنی کامێرامانی لەبەردەم نەخۆشخانەی شاردا بوون بۆ روماڵی زانیارییەکان لەسەر رووداوی شەڕە تەقەکەی سلێمانی، بەڵام رێگریان لێکرا و ماوەی نیو کاتژمێر دەستبەسەر کرابوون.

لە مانگی ئابی ساڵی رابردووشدا، هەریەکە لە نووسینگەی هەولێر و دهۆکی ئێن ئاڕ تی داخران و لە مانگی کانونی یەکەمیشدا، ئۆفیسی سەرەکی ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی بۆماوەی دوو هەفتە داخرا و رێگا لە پەخشەکەی گیرا.

هـ.ئـ