یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) رایگەیاند، لەئاکامی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر چەکدارەکانیان، لە رۆژی ١٩ی ئەم مانگە دوو چەکداریان کوژراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەراگەیەندراوێکدا یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) باسی لەوەکردووە، بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە لە گوندی گەڵاڵە لە ناوچەی شارباژێڕی سەر بە سلێمانی دوو چەکداری ژنی سەر بە حزبەکەیان بەناوەکانی (ئەکین و ئادار) کوژراون.
ئەمڕۆش، ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا ئاشکرایکرد، لە ئۆپەراسیۆنێکدا دهزگای ههواڵگریی توركیا (میت) سەرکردەیەکی پەکەکەی لە سلێمانی بەناوی ئوڵاش دۆغان کوشتووە.
رۆژی ١٩ی ئەم مانگە، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا لە گوندی گەڵاڵەی ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج و بەوهۆیەشەوە دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەس برینداربوون.