سەردێڕ:

بەهۆی خۆپیشاندانەوە رێگای سەرەکی کەرکوک-سلێمانی داخراوە

فۆتۆ: 
2021-06-23

4543 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دانیشتوانی کۆمەڵگەی گۆپاڵە سەر بە ناحیەی بازیان لە دژی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و رێگای سەرەکی کەرکوک-سلێمانیان داخستووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دژى نەبوونی کارەبا و خزمەگوزارییە سەرەتاییەکانی دیکە دانیشتوانی گوندی گۆپاڵە رێگای سەرەکی سلێمانی کەرکوکیان داخست و "داوای دابینکردنی کارەبا و رەخساندنی هەلی کار دەکەن".

خۆپیشاندەرانی گوندی گۆپاڵەی سەر بە ناحیەی بازیان رێگای سەرەکی سلێمانی-کەرکوکیان داست و داوای بینکردنی کارەبا و رەخساندنی هەلی کاریانکرد.

شەوی رابردووش، بەشێک لەدانیشتووانی کۆمەڵگەی بەردەقارەمانی سەر بە ناحیەی بازیان، دژی نەبوونی خزمەتگوزاری کارەبای گشتی و کارەبای مۆلیدە، هەلی کار و خزمەتگوزارییە جیاوازەکان، گردبوونەوە و چوونە سەر وێستگەی کارەبای ناوچەکەیان.

ساڵانەش، لەکاتی نزیکبوونەوەی وەرزەکانی گەرما و سەرما کاتی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا کەم دەبێتەوە و لەئێستاشدا کە وەرزی هاوینە و پلەکانی گەرما لەبەرزبوونەوەی بەردەوامدایە، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.