لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جوتسایدی عەرەفەی کەرکوک ئۆتۆمبێلێک لە پاسکیلێکی داوە و بەهۆیەوە پاسکیلسوارەکەی گیانی لەدەستداوە.
دیار محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک باسی لەوەکرد، کە پاسکیلسوارەکە کەسێکی بەتەمەن بووە و هەر لە شوێنی رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، کە رووداوەکە بەهۆی تیژڕۆییەوە بووە و شۆفێرەکە خۆی بۆ نەگیراوەتەوە و لە پاسکیلسوارەکەی داوە.
ئەمە یەکەم رووداوی هاتوچۆی تۆمارکراو نییە لەمڕۆدا لە هەرێم رووبدات، رۆژانە چەندین رووداوی هاتوچۆ روودەدەن و بەشێکیان راناگەیەندرێن، لەو رووداوانەشی راگەیاندراون، ئەوە سێیەم رووداوی ئەمڕۆیە.
هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، لەرووداوێکی هاتوچۆدا لەقەزای شێخان پێنج کەس برینداربوون و زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکانیش کەوتووە، لەرووداوێکی هاتوچۆی دیکەشدا لە تونێلی زاخۆ دوو کەس برینداربوون.
هـ.ئـ