ماڵپەڕی حوڕە دوێنێ لە راپۆرتێک‌دا چەند بابەتێکی باسکردبوو و وتبووی، "توركیا موچه‌ی ژماره‌یه‌ک فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم دابین ده‌كات"، لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێم وەڵامی دایەوە و دەڵێت، "ئەم جۆره پڕوپاگه‌نده نادروستانه بە توندی ره‌تده‌كاته‌وه."
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "رۆژی ٢٢ـی حوزه‌یران، كه‌ناڵی (الحرة - العراق) راپۆرتێكی له ماڵپەڕەکەیدا بڵاوكردووە‌ته‌وه، كه تێیدا ئاماژه‌ی به ئاڵۆزییه‌كانی ناوچە سنورییەکانی نێوان عێراق و توركیا و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە راپۆرته‌كه‌دا كه‌وتوونەته چه‌ندین هه‌ڵەوە، كه پشتیان به زانیاریی نادروست به‌ستووه به‌بێ ئه‌وه‌ی له راستییه‌كان دڵنیاببنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كاری پیشه‌یی ڕۆژنامەوانییە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەم جۆره پڕوپاگه‌نده نادروستانه بە توندی ره‌تده‌كاته‌وه و پێی وایه ئه‌م راپۆرته لایه‌نگیری تێدایه و ره‌چاوی كه‌مترین پێوه‌ره‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانی بێلایه‌نی نه‌كردووه، هاوکات، جه‌خت دەکاتەوە بەردەوام هاوكاری هه‌موو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دەکات بۆ رووماڵكردنی رووداوه‌كان به شێوه‌ی پیشه‌یی و بێلایەنانە به مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی راستییه‌كان وه‌ك خۆی."
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماڵپەڕی حوڕە لە ٢٢ی مانگدا، راپۆرتێکی لە ژێرناونیشانی "لەگەڵ هۆشداریدانەکانی هەولێر و ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا؛ ئایا هەڕەشەی شەڕی براکوژی لە ناوکوردەکاندا بوونی هەیە؟" بڵاوکردەوە.
لە بەشێکی راپۆرتەکەدا هاتووە، "ئەو لایەنانەی هاوسۆزی حکومەتی هەرێمن پەنجەی تۆمەت پەکەکە درێژدەکەن بەوەی بووەتە هۆی ناسەقامگیری هەرێم و روودانی رووداوە دڵتەزێنەکان و بەردەوامبوونی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە ناوچەکە."
حوڕە له‌سه‌ر زاری به‌كیر ئاتاجان چاودێری سیاسی توركیاوه دەشڵێت، "توركیا پشتیوانی له پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات كه بەرامبەر بە به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان زاڵه به‌سه‌ر حكومه‌تدا"، وتبووشی، "توركیا موچه‌ی ژماره‌یه‌ک فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم دابین ده‌كات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ماوەی رابردوودا و لە ئەنجامی خۆپیشاندانی بەشێک لەلایەنگرانی پەکەکە حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی چەندین خۆپیشاندەری لێ دەستگیرکردوون."