سەردێڕ:

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی رەتدەکەینەوە

فۆتۆ: 
2021-06-24

1621 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق رایگەیاند، گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتانی دیکەوە رەتدەکەینەوە.


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئیڤان فایەق لە میانی سەردانێکی فەرمیدا بۆ ئەمریکا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی پەیوەندیدار بە دۆسیەی کۆچبەران و پەنابەران، ئاماژەی بەوە کردووە کە حکومەتی وڵاتەکەی گەڕاندنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراق لە ئەمریکا رەتدەکاتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی داوای پێدانی رەگەزنامەی ئەمریکیان رەتکراوەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە بەرپرسانی ئەمریکا بە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیان راگەیاندووە کە لەمەودوا پەنابەرانی عێراق لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە مامەڵەیەکی تایبەتییان لەگەڵدا دەکرێت پەیوەست بە وەڵامدانەوەی داواکانیان

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق داوای لە بەرپرسانی ئەمریکا کردووە بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ پەنابەرانی عێراقییدا بکەن و بەشێوەیەکی باشتر دۆسیەکانیان لەبارەی وەرگرتنی مافی پەنابەریی و وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەمریکیی لێ وەربگیرێت