وتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌ت پابه‌نده به دابه‌شكردنی موچه هه‌ر ٣٠ رۆژ جارێک، دەشڵێت، "چاوه‌ڕێی حكومه‌تی ناوەندی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاسای بودجه وه‌ک خۆی جێبه‌جێ بكات."
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم بۆ میدیای پارتی باسی لەوەکردووە، "حکومەتی هەرێم موچەخۆران دڵنیادەکاتەوە کە هەموو ٣٠ رۆژ جارێک موچە دابەش دەکات و چاوەڕێن بەغدا یاسای بودجە جێبەجێ بکات"، دەشڵێت، "هیواخوازین له حكومه‌تی عێراق، ئه‌و شایسته كه‌مه‌ی دیاری كراوه ره‌وانه‌ی بكه‌ن."
سه‌باره‌ت به ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێم، جوتیار عادل ئاماژەی بەوەشکردووە، "شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، مافی خۆمانه، كه‌س خێرمان پێ ناكات، چاوه‌ڕێین به‌غدا ده‌قی یاسای بودجه‌ی عێراق جێبه‌جێ بكات."
رۆژی ١٥ی ئەم مانگە، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون بەشە بودجەی هەرێم بگەڕێنرێتەوە.
١٢ی مانگیش، رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی و وەبەرهێنان لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "ئەگەر بەغدا پارەش بنێرێت ناتوانین بڵێین ١٠٠٪ لێبڕینی موچە کۆتایی پێ دێت"، وتووشییەتی، "بەپێی داهاتی بەردەستی خۆمان و پارەکەی بەغدا بڕیار لەسەر موچە دەدەین بێ لێبڕین."
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە، بودجەی عێراق پەسەندکراوە، پشکى هەرێم لە بودجەی عێراق بە ١٢.٦٧٪ دیارییکراوە، لە بەرامبەردا، حکومەتى هەرێم پابەندکراوە بە رادەستکردنى ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە نرخى سۆمۆ لەگەڵ رادەستکردنى نیوەی لە داهاتی خاڵە سنورییەکان، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نەهاتووە بۆ هەرێم.