ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، شكستی حوكمرانی ناوچەكە بووەتە هۆكاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێكاری لەناو گەنجان و لاواندا.
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە دیدارێكیدا لەگەڵ بەشێک لە كادیرانی حزبەکەی لە شاری هەولێر، "باسی لە خراپی باروگوزەرانی هاوڵاتیان و بێكاری گەنجان و لاوان و کرد" و راشیگەیاند، شكستی حكومڕانی ناوچەكەیە كە بووەتە هۆكاری بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاریی بەتایبەت لەناو توێژی گەنجان و لاوان."
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی، "باسی لە بارودۆخی كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی کرد و پێداگری لەسەر پەروەردەی تاک و چاكسازی كۆمەڵگەیی كردەوە."
ئەوەش لەکاتێکدایە، ٣٠ ساڵ بەسەر دەسەڵاتدارییەتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستاش هەمان کێشەکانی ساڵانی سەرەتای دەسەڵاتدارییەتی کوردی چارەسەر نەکراوە، کە خۆی لە دابنیکردنی ئاو، کارەبا، هەلی کار و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکاندا دەبینێتەوە و ماوەی چەند ساڵێکیشە حکومەت بە ناوی لێبڕین و پاشەکەوتەوە موچەی فەرمانبەران بە تەواوی دابەشناکات، کە ئەوەش ناڕەزایەتییەکانی ئۆپۆزسیۆن و هاوڵاتیانی زیاتر کردووە.