وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم ، بە بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به لێبڕینی ٢١٪ـەوە، ٢٥ی مانگ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی شەش دەکرێت.
وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم رایگەیاند، "له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه، کە دەکاتە ٢٥ و ٢٦ی ئەم مانگە دەست ده‌كرێت بە دابەشکردنی موچه‌ی مانگی شەشی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی."
ئەوەش خراوەتەڕوو، موچەی پلە باڵاکانیش بە هەمان میکانیزمی مانگی پێشتر دەبێت و بە لێبڕینی ٥٠٪ دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا داهاتی خاڵە سنورییەکان زیادیکردوە و نرخی نەوت و دۆلار بەرزبوونەتەوە بەجۆرێک داهاتى مانگانەى حکومەت زیاترە لە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار کە ئەوەش زیاترە لە موچەى مانگێکى تەواوى موچەخۆران بەبێ لێبڕین، بەڵام حکومەتى هەرێم هەر بەردەوامە لە لێبڕینی موچە.
لە ماوەکانی رابردووش‌دا، چەندینجار فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن داوایان کردووە حکومەتی هەرێم بچێتە پەرلەمانی کوردستان و روونکردنەوە بدات لەبارەی داهاتەکانی هەرێم.