سەردێڕ:

عێراق قەدەغەی لەسەر بەرهەمی پەلەوەر و سەوزە و میوەی هەرێم هەڵگرت

فۆتۆ: 
2021-06-24

1405 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، قەدەغەی لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمە پەلەوەرییەکان و سەوزە و میوە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناو بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەڵگرتووە.


وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریداوە، قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمەکانی هەرێم هەڵبگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی نرخی ئەو بەرهەمانە لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەرزبووەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، عێراق مەرجی بۆ هەرێمی کوردستان داناوە بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە ئەویش ئەوەیە، کە ئەو بەرهەمانەی هاوردەی دەکات هی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە مانگی ئایاری ئەم ساڵدا، عێراق هاوردەکردنی بەرهەمی پەلەوەری لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغە کرد.

لە سەرەتای ئەم  مانگەشدا، وەزیری کشتوکاڵی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و یاداشنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی هەرێم واژۆکرد لەبارەی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەوە.