سەردێڕ:

گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا کەمیکردووە

فۆتۆ: 
2021-06-24

768 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٩ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٤٨٠ حاڵەتی چاکبوونەوە و "شەش" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.


بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١٣٢ کەس، سلێمانی ٢٠٦، دهۆک ٢١٣ ، گەرمیان ٤٦ ، هەڵەبجە یەک، راپەڕین یەک کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەکاتێکدا، ٤٨٠ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٨٨ کەس، سلێمانی ٢٠٨ ، دهۆک ١٤٦ ، گەرمیان ٣٣، راپەڕین دوو و هەڵەبجە سێ هاوکات، "شەش" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٨٢ هەزار و ٢٦٧ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٧٠ هەزار و ٥٧٧ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٤٣٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.