سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر سکاڵای چەند کچە یاریزانێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2021-06-24

3131 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر سکاڵای چەند کچە یاریزانێک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی حوزەیران پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە لایەن چەند کچە یاریزانێکەوە لەسەر تۆمەتبارێک بە ناوی (س.ح.ر)،  بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

راشیگەیاند، پاش لێکۆڵینەوە و وەرگرتن و کۆکردنەوەی زانیاری پێویست توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و لە ئێستادا بە پێی ماددەی ٣٩٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی گێچەڵ و دەستدرێژی لەلایەن راهێنەرەکەیانەوە بۆسەر کچانی یانەیەکی شاری سلێمانی بڵاوبووەوە، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش کچانی ئەو یانەیە سکاڵایان لەسەر کەسی تۆمەتبار تۆمارکردووە.