سەردێڕ:

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر مۆڵ دەیان دوکان سوتان و زیانیان بەرکەوت

فۆتۆ: 
2021-06-25

8851 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هەولێر مۆڵ لە شاری هەولێر بە دەیان دوکان سوتان و زیانیان بەرکەوت. دوکانداران لە رێگەی ئێن ئار تییەوە داوادەکەن رووداوەکە بە حزبی نەکرێت.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر٤:٣٠ خولەک هەولێرمۆڵ ئاگری گرت و لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و چەند دوکانێک بە تەواوی سوتاون و بەشێکی دیکەشیان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئار تی، مۆڵەکە ١٥٠ دوکان لەخۆدەگرێت.

یەکێک لە خاوەن دوکانەکان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئێن ئاڕتی ئاماژەی بەوەدا، "بە بەهای ٣٠٠ هەزار دۆلار، ٣٠ دەفتەر، کەلوپەل لە دوکانەکەم دابووە".

وتیشی، هیچ خزمەتگوزارییەک لەنێو مۆڵەکەدا نییە و مانگانەش ٧٠ دۆلاریشیان بەناوی خزمەتگوزارییەوە لێوەردەگرن، ئەگەر نا لە مەحکەمەوە ئاگادارکردنەوەیان بۆ دێت و دەبێت لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دوکانەکە چۆڵبکەن.

خاوەن دوکانێکی دیکە ئەوەشی خستوڕوو،  مۆڵەکە ١٥ ساڵە هەیە و سیستمی کارەباو ئاگرکوژێنەرەوەی نیە و ئاویشی نییە.

دەشڵێت، هیوادارن کێشەکە بە حیزبی نەکرێت و دڵنیان دوکاندارەکان قەرەبوو ناکرێنەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشدا، سەرەتا تیمیەکەیان ویستوویانە بچنە ژوورەوە، بەڵام پێیان راگەیاندوون، نابێت ئێن ئاڕتی بچێتە ژوورەوە و دواتر بە هەوڵی دوکاندارەکان چوونەتە ژوورەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست و کۆبوونی بەشێک لە مۆڵ و باڵەخانەکان ماوە ماوە مۆڵ و بازاڕ و دوکانەکانی هەرێم بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە دەستوێن و زیانێکی مادی زۆر لە دوکاندار و کاسبکاران دەکەوێت و لەبەرامبەریشدا  حکومەتی هەرێم هیچ قەرەبووی زیان لێکەوتوان ناکاتەوە و هیچ هاوکارییەکیان پێشکەش ناکات.

 

موراد سورچی - هەولێر

شـ ، فـ

کـ ، ئـ