فۆتۆ:
2021-06-25
19060 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی حكومه‌تى هه‌رێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بە لێبڕینی ٢١٪ ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش ده‌كرێت. دەشڵێت، "یه‌كه‌م شوێنیش، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت".
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى هەرێم راگه‌یاندراوێكى بڵاو كردەوە و تیایداهاتووە، به هه‌مان میكانیزمى مانگى پێشوو و بە لێبڕینی ٢١٪ ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش ده‌كرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، موچەی پلە باڵاکانیش بە هەمان میکانیزمی مانگی پێشتر دەبێت و بە لێبڕینی ٥٠٪ دەبێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، ئەمڕۆ هه‌ینى ٢٥ی ٦ و رۆژى شه‌ممه ٢٦/٦/٢٠٢١، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا داهاتی خاڵە سنورییەکان زیادیکردوە و نرخی نەوت و دۆلار بەرزبوونەتەوە بەجۆرێک داهاتى مانگانەى حکومەت زیاترە لە ملیارێک و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار کە ئەوەش زیاترە لە موچەى مانگێکى تەواوى موچەخۆران بەبێ لێبڕین، بەڵام حکومەتى هەرێم هەر بەردەوامە لە لێبڕینی موچە.
لە ماوەکانی رابردووش‌دا، چەندینجار فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن داوایان کردووە حکومەتی هەرێم بچێتە پەرلەمانی کوردستان و روونکردنەوە بدات لەبارەی داهاتەکانی هەرێم.
كـ ، ئـ