سەردێڕ:

لەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و کەشناسی هۆشداریدەدات

فۆتۆ: 
2021-06-25

21129 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت، و سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە. دەشڵێت، هاوڵاتیان لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ تا کاتژمێر ٤ی ئێوارە نەچنە دەرەوە.


ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٤٣ پلە و نزمترین ٢٤ پلە دەبێت، لە سلێمانی٤٣ بە ٢٣ پلە دەبێت و دھۆک ٤١ بە ٢٤ پلە دەبێت و کەرکوک ٤٥ بە ٣٠ پلە و لە هەڵەبجەش ٤٤ بە ٢٤ پلە دەبێت.

هەروەها، سبەی شەممە، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما٤٤ پلە و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٤٤ بە٢٤ پلە، دھۆک ٤٢ بە ٢٥ دەبێت، لە کەرکوکیش ٤٦ بە ٣١ پلە و لە هەڵەبجەش ٤٥ بە ٢٥ پلە دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەناوەڕاستی هەفتەی رابردوو ئاسۆ کەمال بەرێوەبەری کەشناسی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات، لە کاتەکانی نیوەڕۆ، پلەکانی گەرما زۆر بەردەبێتەوە و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت، داواشی کرد لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ تا کاتژمێر ٤ی ئێوارە نەچنە دەرەوە.

سەرەتای هەفتەی رابردووش بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووشدا دووبارە روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بە جۆرێک دەگاتە سەرو ٤٠ پلەی سیلیزی.

شـ ، فـ

کـ ، ئـ