فۆتۆ:
2021-06-25
1229 جار خوێندراوەتەوە
ئەفسەرێکی هاتووچۆ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە قەزای ئامێدی لەسەر رێگای سەرەکی سوارەتووکە بۆ سەرسەنگ لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا لە پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا شەش کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی، ئەفسەرێکی هاتووچۆ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ٩ی بەیانی لەسەر رێگای سەرەکی سوارەتووکە بۆ سەرسەنگ لە سنووری قەزای ئامێدی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری لێدان روویدا و شەش کەس بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەشدا، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گوازراونەتەوە و برینی دووان لە بریندارەکان سەختە.
ئەفسرەکەی هاتووچۆ وتیشی، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (سکودی کرێ و تۆیۆتا کامری کە ئۆتۆمبێلێکی گەشتیاری بووە) روویداوە و لە ناویشیاندا چوار پیاو و دوو ژن بریندار بوون و برینی چواریان سوکە و برینی دوانیان سەختە.
ئەمە لە کاتێکدایە رووداوەکانی هاتوچۆ لە سنووری قەزای دهۆک رۆژ بەرۆژ بەرەو زیادبوون دەچن و بەو هۆیەشەوە هاتوچۆی دهۆک بۆ ماوەی سێ رۆژە دەستی بەدانانی مەفرەزى کردووە و لە راگەیەندراوێکیشدا روونیکردەوە کە مەبەست لە دانانی ئەو مەفرەزانە لێپێچینەوەیە لەگەڵ ئەو شۆفێرانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی رووداوە دڵتەزێنەکان.
نیهاد ئۆرەماری - ئامێدی