سەردێڕ:

کەشناسی ھەرێم لەبارەی ھاتنی شەپۆلێکی گەرماوە روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2021-06-25

12594 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، بەھۆی زیادبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی ساڵانەوە لە سبەی شەممەوە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتردەبنەوە.


ئەمڕۆ ھەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە سبەی رۆژی شەممەوە پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما زیاتر بەرزببنەوە ئەمەش بەھۆی زیادبوونی لاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی ساڵانەوە.

ھاوکات، پێشبینیش دەکرێت رۆژانی دووشەممە تا پێنجشەممە بەرزترین پلەی گەرما لەم مانگەدا تۆماربکرێت، کە لە نێوان (٤٤-٤٩) پلەی سیلیزی بێت بۆ سەنتەری شارەکان و ناوچەکانی گەرمیان.

لە راگەیەندراوەکەی گشتی کەشناسی ھەرێمیشدا سێ تێبینی خراوەتەڕوو:

١- بەرزترین پلەی گەرمی تۆماردەکرێ لە کاتژمێرەکانی دووی دوای نیوەڕۆ تا کاتژمێر چواری ئێوارە.

٢- بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینی کراو بۆ شارەکانی باشوری عێراق ٥٠ پلەی سیلیزی بەرەو سەرەوە دەبێت.

٣- ڕۆژانە ڕاپۆرتی پێشبینی ئاسایی خۆمان دەبێت بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر وە لە تازەترین پێشھاتەکانی کەش و ھەواو و پلەکانی گەرما ئاگادارتان دەکەینەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا، جێگری سەرۆکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق پێشبینی کرد لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا پلەکانی گەرما بۆ ٥٠ تا ٥١ پلەی سیلیزی لە عێراق بەرزببێتەوە.