سەردێڕ:

لەرووداوێکی هاتوچۆدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش برینداربوون

فۆتۆ: 
2021-06-26

9731 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگەی بەعقوبە-خانەقین لەسنوری پارێزگای دیالە روویدا و مردنی ٥ کەسی لێکەوتەوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.


بەوتەی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی روداوەکە لەسەر رێگەی بەعقوبە-خانەقین و لە نزیک بازگەی کوباشی رویداوە، رووداوەکەش مردنی ٥ کەس و برینداربوونی حەوت کەسی دیکەی لێکەوتوەتەوە.

قوربانییەکان گەشتیاری ئاینی بوون و بەمەبەستی سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی ئایینزای شیعە لە کەربەلاو نەجەف ڕۆشتوون.

دوا بەدوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکەو لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە دەستیپێکردووە.

روداوەکانی ھاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین روداوەکانی مردن لە ھەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی ھاتوچۆش ھۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتوچۆ دەگەڕێننەوە.

گەرمیان حەمەی پوور