چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا رۆژی پێنجشەممە، تەواوی وەزارەتەکانی حکومەت موچە وەردەگرن، دەشڵێت، "ئەگەر ٢٠٠ ملیارەکە لە بەغداوە بێت مانگی داهاتوو گۆڕانکاری لە لێبڕینی موچەدا دەکرێت."
ئەمڕۆ شەممە، هێرش قادر پەیامنێری ئێن ئاڕتی لە هەولێر لە زاری چاوگێک لە وەزارەتی داراییەوە باسی لەوەکرد، لەم هەفتەیەدا و تا رۆژی پێنجشەممە، کۆی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم موچە وەردەگرین و لیستی موچەش بەزووترین کات رادەگەیەنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم چاوەڕێ دەکات بڕی ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی حکومەتی عێراق بڕیاریان لەسەر داوە بگاتە هەرێم بۆ ئەوەی مانگی داهاتوو بەشێوەی تەواوەتی و بەبێ لێبڕین موچەی فەرمانبەران دابەشبکات.
رۆژی پێنجشەممەش، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەگەر داهاتمان لەبەردەستدا بیت بەبێ لێبڕین موچە دابەش دەکەین و پێمان خۆش نییە لە موچەی فەرمانبەراندا لێبڕین هەبێت."