سەردێڕ:

وەزیری تەندرووستی: لە ئەمساڵدا یاسای ماددە هۆشبەرەکان دەخەینەر بواری جێبەجێکردنەوە

فۆتۆ: 
2021-06-26

901 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ رۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکانە لە جیھانداو وەزیری تەندروستی ھەرێمیش دەڵێت:" لە ئەمساڵدا یاسای ماددە هۆشبەرەکان دەخەینەر بواری جێبەجێکردنەوە".


 ئەمڕۆ رۆژی جیھانیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکانە لە جیھانداو وەزیری تەندروستی ھەرێمیش دەڵێت، " لە ئەمساڵدا یاسای ماددە هۆشبەرەکان دەخەینەر بواری جێبەجێکردنەوە".

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە دەستپێکی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، یاسای ماددە ھۆشبەرەکان ئامادەکراوە کە یاساناسان زۆر بە وردی کاریان لەسەر کرد و دواتریش لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا.

وەزیری تەندروستی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەمساڵدا ئەم یاسایە دەخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، ھەرچەندە ئێستا کۆمەڵێک لە بڕگەکەکان جێبەجێ دەکرێت بەڵام لەم یاسایەدا ئەوەی بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەر دەکات و ئەوەیشی بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەرە، لەیەکتر جیا دەکرێنەوە.

لەبارەی ئامانجی کۆنفرانسی ئەمڕۆ دژ بە ماددە هۆشبەرەکان، سامان بەرزنجی ئەوەی خستەڕوو، کۆنفڕانسەکە دوو ئامانج لە خۆدەگرێت، ئامانجی یەکەم ئەوەیە کە ھاوڵاتیان و رێکخراوەکان و پیاوانی ئایینی و دەزگاکانی راگەیاندن پێویستە ھۆشداری بدەنە خێزانەکان لە بەلاڕێداچوونی گەنجەکان و تێکچوونی شیرازەی خێزان، بۆیە ھیوادارین باوکان و دایکان زۆر بە گرنگییەوە لەم بابەتەوە بروانن.

هاوکات، ئامانجی دووەمیش ئەوەیە کە لایەنە پەیوەنددارەکان ھەوڵبدەین بۆ جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، چونکە ئەم بابەتە لێکەوتەی تەندروستی و سیاسیی دەبێت''.

ئەمڕۆ ٢٦ی حوزەیران رۆژی جیهانی ماددە هۆشبەرەکانە لەسەرانسەری جیهاندا، تیایدا چالاکی و هەنگاوی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لە دوورکەوتنەوە لە ماددە هۆشبەرەکان ئەنجام دەدرێت.