بەگوێرەی وەزارەتی دارایی هەرێم، لە یەکشەممە و دووشەممەدا موچهی وهزارهتی پێشمەرگە و لیواکان و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی بە لێبڕینەوە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "به لێبڕینی ٢١٪ـەوە سبەی یەکشەممه موچهی وهزارهتی پێشمەرگە و لیواکان دابهش دهكرێت."
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، "رۆژی دووشەممەش موچەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت."
ئەمڕۆش، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا رۆژی پێنجشەممە، تەواوی وەزارەتەکانی حکومەت موچە وەردەگرن، وتیشی، "ئەگەر ٢٠٠ ملیارەکە لە بەغداوە بێت مانگی داهاتوو گۆڕانکاری لە لێبڕینی موچەدا دەکرێت."
رۆژی پێنجشەممەش، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەگەر داهاتمان لەبەردەستدا بیت بەبێ لێبڕین موچە دابەش دەکەین و پێمان خۆش نییە لە موچەی فەرمانبەراندا لێبڕین هەبێت."
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام مانگی رابردوو دابەشکردنی موچە دواکەوت، لەسەر ئەوەش پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی بە نەگەڕاندنەوەی داھات و درەنگ دابەشکردنی موچە یەکتریان تۆمەتبارکرد.