وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٢ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، ٤٨٣ حاڵەتی چاکبوونەوە و "دوو" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر ١١ کەس، سلێمانی ٣٣، دهۆک ١٨٨کەس و لە هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە.
لەکاتێکدا، ٤٨٣ حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر ٦٢ کەس، سلێمانی ٢١٧ ، دهۆک ١٦٥ ، گەرمیان ٣٥، راپەڕین سێ و هەڵەبجە یەک کەس هاوکات، "دوو" حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم ١٨٣ هەزار و ٦٩ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٧١ هەزار و ٥٥١ کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و ٤٥٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.