یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بادینان بادینان کە لە ناحیەی شیلادزێ بوو و بەر لە پێنج مانگ لە ناو ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا رایگەیاندووە، "بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادراوە."
نەعمان زەینەدین مامی قارەمان شوکری؛ ئەو دەستبەسەرکراوە، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوو رۆژ لەمەوبەر دایکی قارەمان سەردانیکردووە لە چاکسازی زرکا لە پارێزگای دهۆک و پێی وتووە، "بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادراوم"، مامی باسی لەوەکرد، کە تاوەکو ئێستا کەس و کاری قارەمان بە فەرمی ئاگادارنەکراونەتەوە کە کوڕەکەیان دادگایی کرابێت و تاوەکو ئێستاش بە فەرمی پارێزەریان ب نەگرتووە.
مامی قارەمان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان چاوەڕێی تەلەفۆنی قارەمانن کە چەند رۆژ جارێک و چەند خولەکێک رێگاپێدراوە قسەیا لەگەڵدا بکات، بۆئەوەی بزانن چۆن ئەو بڕیارە دراوە بەبێ ئەوەی بە فەرمی ئەوان ئاگادار بکرێنەوە لە دادگایی کردنی، دەشیانەوێت بزانن، کە ئاخۆ ئەو بڕیارە بەسەریدا جێبەجێکراوە یان نا، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، دۆخەکە بۆ ئەوانیش روون نییە.
قارەمان شوکری یەکێک لەو رۆژنامەنووسانەی ناحیەی شیلادزێیە، کە چەند مانگێک لەمەوبەر لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنیدا وەک پەیامنێر و وێنەگر کاریکردووە، لە ٢٧ی کانونی دووەمی ئەمساڵدا و لە ماڵەکەی خۆیدا لە کۆمەڵگەی سێریێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
هـ.ئـ