سەردێڕ:

لە تەقینەوەیەکدا لە عه‌فرین سێ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا

فۆتۆ: 
2021-06-26

625 جار خوێندراوەتەوە

​بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە شارۆچكه‌ی عه‌فرین لە سوریا سێ مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون.


کوژراوەکان منداڵیان تێدایە و بۆمبه‌کەش له‌ ناو ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیدا داندرابوو، کە له‌ شارۆچكه‌ی عه‌فرینەوە به‌ره‌و رێگای عه‌زاز به‌ڕێ كه‌وتبوو.

لە ئێستادا ھێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە و هێشتا سەرچاوەی هێرشەکە دیار نییە.