فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە رایگەیاند، هێزەکانیان خراوەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگەو " هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەڵێنیان داوە لەو چەک و تەقەمەنیانەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی دەنێرن بە یەکسانی دابەشی بکەن".
لیوا مەریوان فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە بۆ دەنگی ئەمریکا باسی لەوەکردووە، دەشڵێت، "شەڕی ناوخۆ روونادات و لەهەر شوێنێکیشدا روویدا ئەوا دەبێت ئەو قۆڵە خۆی بەرپرسیارێتیەکەی وەربگرێت".
فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی دووی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانی پشتیوانی دوو خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و نوسراوی فەرمییان لە هێزەکانی ٧٠وە بۆ کراوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و بۆ ئەنجومەنی وەزیران.
فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی ٢ ئەوەشی وتوە، کاتێک کە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕدا بوون دژی چەکدارانی داعش چەک و تەقەمەنی هاوپەیمانان کەمتر دەگەیشتە میحوەرەکانی یەک و دوو و سێ و چوار، بەڵام لە ئێستادا هاوپەیمانان دڵنیاییان داوە کە چەک و تەقەمەنی وەکو یەک بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکەن.