بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمەكانیان لەلایەن سایلۆی سەیدساقەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جوتیارانی سەیدسادق خۆپیشاندانیانکرد و دەشڵێن، "حکومەت بیانوومان پێدەگرێت بۆ ئەوەی گەنمەکەمان وەرنەگرێت".
بەگوێرەی وتەی جوتیارەکان بەڕێوبەرانی سایلۆی سەیدسادق پێیان راگەیاندوون لەبەر دوو هۆکار ناتوانن گەنمەکانی ئەمساڵیان وەربگرن، ئەوانیش زۆری رێژەکەی و جۆری کوالێتی گەنمەکەیە.
بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سەیدسادق، ئەمساڵ نزیكەی ١٠٠ هەزار دۆنم زەوی لەسنوورەكەدا لەلایەن جووتیارانەوە كراوە بەگەنم و ساڵی رابردوش نزیكەی ٦٠ هەزار تۆن گەنم بهرههمهێنراوه و بهشێكی له سایلۆی شانەدەری لەجووتیاران وەرگیراوەتەوە.