سەردێڕ:

لەڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا

فۆتۆ: 
2021-06-27

1765 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، شەوی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانی دوو ماتۆڕسکیل لە نزیک گوندی بێلولەی سەر بەناحیەی مەیدان دوو کەس برینداربوون کە لێخوڕی ماتۆڕ سکیلەکان بوون، دواتریش یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.


لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان باسی لەوەکردووە، پاش ئەوەی دوو ماتۆڕسکیل لەنزیک گوندی بێلولەی سەر بەناحیەی مەیدانی سەر بە قەزای کەلار توشی پێکدادان بوون، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، دوای ڕەوانەکردنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی قەزای  دەربەندیخان، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا و لەئێستادا لەلایەن هێزەکانی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکردوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی تۆمارکراون و دوو هەزارو ٨٩٧ رووداویش روویانداوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.