سەردێڕ:

بڕیارێکی نوێ بۆ شۆفێرانی تەکسی دەرکرا

فۆتۆ: 
2021-06-27

53861 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی رایگەیاند، هەر ئۆتۆمبێلێکی تەکسی تا ١ ی ئاب شریت و لۆگۆ لە ئۆتۆمبێلەکەی نەدات ٥٠٠ هەزار دینار غەرامە دەکرێت.


سدیق محەمەد بەرێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکردووە، لە سلێمانی 25 هەزار و٥٠٠ تەکسی هەڵگری تابلۆی پارێزگاکە و ٧٠٠ تەکسی ئارم هەن، هاوکات ٨٠٠ تەکسیش کە ژمارەیان شارەکانی دیکەی هەرێمە لێرە کار دەکەن.

سدیق محەمەد ئاماژەی بەوەکردووە، لە  ٢٧ هەزار تەکسی تا ئێستا  سێ هەزار  و ٥٠٠ مامەڵەی وەرگرتنی شریت و لۆگۆی تەکسی کراوە، بەڵام  کەمتر لە دوو  هەزار ئۆتۆمبێلی تەکسی شریت لۆگیان وەرگرتووە. 

دەشڵێت، بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ئەگەر تا ١ ی ٨ ئۆتۆمبێلەکان شریت و لۆگان لێبەدرابێت هەر شۆفێرێک ٥٠٠ هەزار دینار غەرامە دەکرێت.