سەردێڕ:

گەنجێک لەکاتی بەنزین کردنە ئۆتۆمبێلەکەی سوتا و گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-06-27

16395 جار خوێندراوەتەوە

لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن لە تەندروستی کۆیە رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن ٢٦ ساڵ پاش ئەوەی بەنزینی کردە ئۆتۆمبێلەکەی و بەوهۆیەشەوە ئۆتۆمبێلەکەی گڕیگرت و سوتا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.


هاوکار علی لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن لە تەندروستی کۆیە بۆ ئێن ئاڕتی باسی لەوەکردووە، ئەو گەنجە لەکاتی بەنزین تێکردن لە ئۆتۆمبیلەکەی دیارە جگەرەشی بەدەستەوە بووە ، بۆیە ئاگردروست بوەو بەهۆیە سوتاوە. 

گەنجەکە ناوی بێجان سالارە و لەدایک بووی ۱۹۹٦ و  گەنجێکی شاری کۆیەیە و دانیشتوی وڵاتی بەریتانیایەو ئیقامەی ئەو وڵاتەی هەیە، ماوەی چەند ڕۆژێکە گەڕاوەتەوە کۆیە و بڕیاربوو ڕۆژی سێشەمەی ڕابردوو بگەڕێتەوە بەریتانیا ، بەڵام بەهۆی ئاگرەوە سوتاو ئەمڕۆش گیانی لەدەستدا. 

هاوکار علی ئەوەشی خستەڕوو، دوای سوتانی گەنجەکە ڕەوانەی شاری هەولێر دەکرێت و دواتر دەهنێرێتەوە کۆیەو ئەمڕۆش بۆ چارەسەر ڕووی لە نەخۆشخانە کردوە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 


خالید محمد ـ کۆیە

 
No description available.No description available.