وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥١١ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٤٥٦ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و هه‌شت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی شه‌ش هه‌زار و ٧٥٧ پشکنین، ٥١١ توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ١٧٤ حاڵەت، سلێمانی ٢٥٥ حاڵەت، دھۆک ٣٩ حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه دوو حاڵه‌ت، گه‌رمیان ٣٦ حاڵه‌ت و راپه‌ڕین پێنج حاڵه‌ت ، ٤٥٦ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.
هاوکات، هه‌شت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە دوو حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، چوار حاڵه‌ت له پارێزگای دهۆك، یه‌ك حاڵه‌ت له گه‌میان و یه‌ك حاڵه‌تیش له راپه‌ڕین بووه.
راشیگەیاندووە، ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٨٣ ھەزار و ٥٨٠ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٤٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.