قائیمقامی چۆمان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی هەرەسی بەفرەوە لە کەویە بەفرەکانی پرژ لە چۆمان کەسێک گیانی لەدەستدا.
سوارە ئەکرەم قائیمقامی چۆمان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە لە کەویە بەفرەکانی پرژ لە چۆمان، وتی، کە ئەو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە دانیشتووی هەولێر بووە.
باسی لەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە کرێکارە و لەگەڵ چەند کەسێک چوون بۆ کارکردن دواتر ویستویانە پشویەک بدەن سەردانی کەویە بەفرەکانی پرژیان کردووە.
ئومێد چۆمانی، هەولێر
هـ.ئـ