بەپێی ئامارەکانی کەشناسی هەرێم، بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراوی ئەمڕۆ لە خانەقین بووە کە ٥٠ پلەی سیلیزی بووە، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران بووە و ٣٣ پلە بووە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، کە لە سەنتەری شارەکاندا پلەکانی گەرما بەم شێوەیە بووە، هەولێر ٤٤ پلە، سلێمانی ٤٤ پلە، دهۆک ٤٢ پلە، کەرکوک ٤٧ پلە و هەڵەبجە ٤٤ پلەی سیلیزی بووە.
لە ماوەی رابردوودا کەشناسی هەرێم هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دابوو و رایگەیاندبوو، لە هەندێک ناوچەدا پلەکانی گەرما بۆ ٥٠ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.
کەشناسی داواش دەکات، لە کاتەکانی نیوەڕۆدا و بەتایبەتی لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بۆ ٤ی پاشنیوەڕۆ، هاوڵاتیان نەچنە بەردەم خۆر و تا بتوانن لە ژوورەوەدا بمێننەوە.
هـ.ئـ