سەردێڕ:

یەکگرتوو: داواکارین چیتر بژێوی هاو‌ڵاتیان گران نه‌كرێ و كۆتایی به ‌لێبرینی موچه بهێنرێت

فۆتۆ: 
2021-06-27

5045 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو داوایکرد چیتر بژێوی هاو‌ڵاتیان گران نه‌كرێ و كۆتایی به ‌لێبرینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بهێنرێت.


بەگوێرەى میدیاى یەکگرتوو، لە کۆبوونەوەى ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی ئەو حزبە به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین ئەمینداری گشتی، گفتوگۆ له‌سه‌ر بارودۆخی ئابوری هەرێم کراوە.

ئەوەش هاتووە، له‌ به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو به‌نیگه‌رانیه‌وه‌ ‌روانیه‌ باردۆخی ئاڵۆز و ناله‌باری سنوره‌كان و ئه‌و گرژیانه‌ی كه ‌له‌سه‌ر سنوره‌كان هه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌كان و خۆ دورگرتن له‌شه‌ڕ و پێكدادانی نه‌خوازراو .

سه‌باره‌ت به‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر یه‌كگرتوو ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كردووە و به‌ كارێكی تێكده‌رانه‌ی له‌قه‌ڵه‌مدا و داواكاره‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه ‌سیاسیه‌كان هەڵوێستی به‌رپرسیارا‌نه‌ وه‌ربگرن بۆ لابردنی ئه‌و مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شانه‌.