سەردێڕ:

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق: ئیجرائاتی ناڕاست بەرامبەر دەستگیرکراوانی بادینان کراوە

فۆتۆ: 
2021-06-27

5882 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق رایگەیاند، ئیجرائاتی ناڕاست و ناتەندروست بەرامبەر دەسگیرکراوانی بادینان کراوە، دەشڵێت، "مافی ڕا دەربڕین و دادگایەکی سەربەخۆ، یەکێکن لە بنچینەکانی دیموکراتیەت."


مارتن هوز باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاندووە، "ئەو بڕیارەی ئەمرۆ لە لایانی مەحکەمەی هەولێر دەرچووە و جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەو پێنج رۆژنامەنووس و چالاکوانانە شەش ساڵ زیندانی دەکرێن، کە لە مانگی پێنج دەستگیرکراون، سەرەڕای ئەو ئیجرائاتە ناڕاست و ناتەندروستەی کە بەرامبەریان کراوە لەلایان نەتەوەیەگرتووەکان ئاماژەی پێ کراوە."

ئەوەش هاتووە، "مافی ڕا دەربڕین و مافی رۆژنامەوانی و دادگایەکی سەربەخۆ؛ یەکێکە لەمافە بنچینەیاکانی سەرەتایەکانی دیموکراتیەکان."

ئەمڕۆ، دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی سزای شەش ساڵ زیندانیکردن بۆ دەستگیرکراوانی بادینان و بەمەش تەواوی تانەکان رەتکرایەوە کە ئاراستەی ئەو دۆسیەیە کرابوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی حەوت مانگە چەند رۆژنامەنووس و چالاکوانێکی مەدەنی لە بادینان دەستبەسەرکراون، لە ١٦ی مانگی شوباتی ئەمساڵیشدا لە دادگای تاوانەکانی هەولێر دادگایی کردنی پێنج لەوان بەڕێوەچوو و تیایدا بەپێی هەردوو ماددەی یەکی ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ تایبەت بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

ئەو بڕیارە لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینانەوە، نارەزایەتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەشێکی پەرلەمانتارانی لێکەوتەوە و وڵاتانی دەرەوەش نارەزایەتییان لەبارەی سەپاندنی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر ئەو چالاکوانانەدا دەربڕی.

هـ.ئـ