بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی سبەی سێشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت. دابەشکردنەکەش بەلێبڕینی ٢١٪ دەبێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی سبەی سێشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت. دابەشکردنەکەش بەلێبڕینی ٢١٪ دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، "سبەی سێشەممە مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت".
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، رۆژی چوارشەممەش مووچەی ھێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن و لیوای نەوت دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە موچەی ھێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، موچە بە لێبڕینی ٢١% دابەش دەکرێت کە نرخی نەوت بەبەراورد بە دوو ساڵی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و زیاتر لە ٧٦ دۆلاری تێپەڕاندووە.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو ھەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام مانگی رابردوو دابەشکردنی موچە دواکەوت، لەسەر ئەوەش پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی بە نەگەڕاندنەوەی داھات و درەنگ دابەشکردنی موچە یەکتریان تۆمەتبارکرد.