فۆتۆ:
2021-06-28
3443 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی تەندروستی چەمچەمال رایگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەک گەیەنراوەتە سەنتەری فریاکەوتنی قەزاکە کە شوێنی گولـلە بە جەستەیەوە دیاربوو. بەپێی زانیاریەکانیش کارمەندی دەزگای ئاسایش بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، شەریف رەحیم وتەبێژی تەندروستی چەمچەمال ئاماژەی بەوەدا، تەرمەکە هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٤ ساڵە و لە رەگەزی نێرەو بەپێی زانیاریەکان کارمەندی دەزگای ئاسایش بووە.
دەشڵێت، تەرمەکە هێنراوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیاربوو.
وتەبێژی تەندروستی چەمچەمال باسی لەوەشکرد، پاش گرتنە بەری رێگارە یاساییەکان تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم چەندین جار تەرمی هاوڵاتییان دەدۆزرێنەوە کە پاش کوشتن یان گیان لەدەستدان بەجێدەهێڵدرێن. شارەزایان بەشێک لە هۆکارەکانی زۆربوونی روودانی کوشتن و خۆکوشتن دەگەڕێننەوە بۆ خراپی دۆخی ئابوری و گوزەرانی خەڵک و هەڵکشانی کێشە کۆمەڵایەتییەکان.
کـ ، ئـ