سەردێڕ:

لە روداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-06-28

1234 جار خوێندراوەتەوە

بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و مینی پاسێکدا لە نێوان گوندی هۆرێن و ناحیەی مەیدان شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاوتووچۆی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەدراوە، لەسنوری ناحیەی مەیدان بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و مینی پاسێکەوە کەسێک گیانی لەدەست دا  .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، روداوەکە لەنێوان گوندی هۆرێن و ناحیەی مەیداندا رویداوە و ماتۆڕسکیلەکە و مینی پاسەکە بەئاراستەی ناحییەی مەیدان رۆشتون و توشی پێکدادان بوون.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەست داوە و لێکۆڵینەوە لە لایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی خراپی رێگەوبان و پابەندنەبوونی بەشێک لە شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتووچۆ و تیژڕەوییەوە روداوەکانی هاتووچۆ لە هەرێم روی لە هەڵکشانکردووە.

کـ ، ئـ

No description available.