سەردێڕ:

دوای لێسەندنی مۆبایلەکانیان هێرشدەکرێتە سەر ژمارەیەک پەرلەمانتار

فۆتۆ: 
2021-06-28

16728 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیاری پەیامنێری ئێن ئاڕ تی پاسەوانانی پەرلەمان مۆبایلیان لە هەردوو پەرلەمانتار شایان عەسکەری و شیرین ئەمین لە فراکسیۆن گۆڕان وەرگرتووە.


بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن  ئار تی، شیرین ئەمین بەنیازبووە پێڵاوەکانی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بگرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان شیرین ئەمین پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی گۆڕان بەنیازبووە هاوشێوەی کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ پێڵاوەکانی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بگرێت، بەڵام شیرین یونس پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی یەکێتی هێرشی کردووەتە سەر و پێڵاوەکانی لێسەندووە و رێگەی نەداوە ئەو کارە بکات.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشدا، شیرین ئەمین داوای کردووە مۆبایلەکەی بدەنەوە، بەڵام لەلایەن پۆلیسەکانی ناو پەرلەمانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و نەیانداوەتەوە.

هەڵەز ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ حکومەت وژۆی ٥٦ پەرلەمانتاری پشتگوێخست کە داواکرابوو لە بارەی لێبرینی موچەوە گفتوگۆی لەگەڵدا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا هێزێکی سۆری پاسەوانیان هێنایە ناو راڕەوی پەرلەمانەوە.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئەوەشی خستەڕوو، کاتێک پەلەماری شایان عەسکەریاندا چووم رێگریان لێ بکەم، بەڵام بەرپرسێکی پاسەوانەکان پەلامریدام و مۆبایلەکەمی لێسەندم، منیش چووم لێی وەربگرمەوە.

دەشڵێت، بەڵام بە شێوازێکی پلان بۆدانراو ١٠ بۆ ١٥ کەس هاتن منیان لە شوێنی خۆم راگرت تا ەنتوانم بچم داوای مۆبایلەکەم بکەمەوە و ئەو کەسەش مۆبایلەکەمی بردە خوارەوە و بۆ شوێنێکی دیکە تا بی پشکنێن.

هەڵەز ئەحمەد باسی لەوەشکرد، پاسەوانەکان هاتنە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە، ئەمەش دووەمجارە پۆسەوانەکان دێنە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە. کەهاتن پەلاماری شایان عەسکەرییاندا.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پاسەوانەکانی پەرلەمان رێگەیان نەدا کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بۆ جاری هەشتەم بچیتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە وئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بێت.

 

هێرش قادر - هەولێر

کـ ، ئـ