فۆتۆ:
2021-06-28
5748 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم رایگەیاند، هێڵی سەرەکی پڕۆژی ئاوی ئیفرازی ٣ کە ئاو بۆ ٣٥-٤٠٪ شاری هەولێر دابین دەکات لە نێوان مەرعەوە تا دەگاتە گەڕەکی هەولێری نوێ شکاوە، بەوهۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی نێوان شەقامەکانی شۆڕش و شەست مەتری و شەقامی کەرکوک لەگەڵ بەشێکی گەڕەکەکانی ١٢٠ ى مەتری بێ ئاو دەبن .
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، بۆرییەکە لە نزیک وێستگەی مەرعەوە شکاوە، تێبینی هیچ کارێکی تێکدەرانە لەو بابەتە نەکراوە، تیمەکانیش لەهەوڵی ئەوەدان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بۆرییەکە چاک بکەنەوە.
وتیشی، زۆربەی گەڕەکەکانی نێوان شەقامەکانی شۆڕش و شەست مەتری و شەقامی کەرکوک لەگەڵ بەشێکی گەڕەکەکانی ١٢٠ ى مەتری بەهۆی شکانی ئەو بۆرییە توشی بێ ئاوی دەبن.
بەڕێوبەری گشتی ئاوی هەرێم داواشی لە هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە کرد، تاوەکو چارەسەرکردنی شکاوی ئەو بۆرییە ئاوە دەست بە ئاوەوە بگرن.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بۆری ئاوی ئیفرازی ٣ لە شاری هەولێر شکا، کە بۆرییەکی سەرەکییە و ئاو بۆ 40٪ی گەڕەکەکانی شاری هەولێر دابەشدەکات.
مـ ، کـ