سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لەبارەی زانکۆ تایبەتەکانەوە دەرکرد

فۆتۆ: 
2021-06-28

14843 جار خوێندراوەتەوە

​ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی بۆیان دەركەوتووە كە ئاستی زانستی لە بەشێك لە زانکۆ تایبەتییەکاندا وەك پێویست نەبووە، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكردنی رەشنووسی هەمواری زانكۆ تایبەتەكانن.


گوڵستان باقی ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی باسی لەوەکردووە، لە دوای بەدواداچوونەكانیان بۆ ئاستی خوێندن لە زانكۆ حكومی و تایبەتییەكان لە هەرێمی كوردستان،  لەئێستادا بڕياریانداوە کە یاسای زانکۆ تایبەتییەکان هەموار بکەنەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمواری یاساكە بە شێوەیەكی گشتی گۆڕانكاریكردنە لە هەندێك بڕگە و خاڵی یاسا كۆنەكە، زیادكرنی هەندێك بڕگە و خاڵی نوێ، هاوکات بابەتی وەرگرتنی قوتابیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان و ئەو گرفتانەی كە لە ساڵانی رابردوودا دووبارە بوونەتەوە، جێگەیان دەكرێتەوە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت.

لەبارەی گۆڕانکارییەکانی دیکە لە یاساکەدا، گوڵستان باقی ئەوەشی خستەڕوو گۆڕانكاریكردن لە پۆستی سەرۆكی زانكۆكان لە هەرێمی كوردستان، بەشێكی دیكەیە لە هەمواری یاساكە، بۆ نموونە سەرۆكی زانكۆ هەیە ماوەی ١٠ ساڵە لە پۆستەكەیدایە.

هەموو ساڵێک لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندندا، ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی هەرێمی کوردستان روو لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەکەن، کە ٤٩ زانکۆ و پەیمانگای لە هەرێمی کوردستان هەن و ١٦ زانکۆ و پەیمانگایان حکومیین، و ١٩ زانکۆ و ١٤ پەیمانگایان تایبەتن.