پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تەنها لە ماوەی ئەم مانگەدا پێنج شۆفێری ماتۆڕسکیل بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی بەدواداچوونێکی ئێن ئاڕ تی، رووداوەکانی هاتوچۆی ماتۆڕسکیل لە سنوری گەرمیاندا زیادیکردووە و بەشێکی زۆری رووداوەکانیش لە دەرەوەی شار روودەدەن، بەجۆرێک لە ماوەی ئەم مانگەدا پێنج شۆفێری ماتۆڕسکیل بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی بەدواداچوونەکەی ئێن ئاڕ تی، پێنج کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە و دوو کەسیش بەهۆی شێلانەوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٠ کەسیش برینداربوون.
ژیان حەمید، گەرمیان