دایکی شەکیب ناسراو بە میشۆ، پاش ١٨ رۆژ لە دیارنەمانی لە رێگای ئێن ئاڕ تی یەوە بەدوای کوڕەکەیدا دەگەڕێت و دەڵێت، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەم کوڕەکەم بە زیندوویی بێت یان بە مردویی بێت بۆ بدۆزێتەوە.
رزگار کۆچەر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی سەردانی دایکی شەکیب ناسراو بە میشۆی کردووە، کە کەسایەتییەکی دیاری ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانە، باس لە چیرۆکی ونبوونی کوڕەکەی دەکات، دایکی میشۆ دەڵێت، "١٧ بۆ ١٨ رۆژ لەمەوبەر کوڕەکەم پێی وتم دایکە دێمە سیدەکان و ژمارەی باوکمم پێبدە، منیش ژمارەکەم پێدا."
دەڵێت، "پێی وتوم پاسپۆڕتم بۆ دەربهێنن و باوکی وتوویەتی وەرە سیدەکات پاسپۆرتەکەت بۆ دەردەهێنین"، دایکی دەڵێت، لەو کاتەوەی چووەتە سیدەکان هیچ سۆراغێکی نییە و دەنگی نەماوە.
باسی لەوەکرد، "کە وتوویەتی دەچمە ماڵی براکەم، بەڵام لەدوای ئەوەوە ئیتر دەنگی نەماوە"، دایکی میشۆ بە ئێن ئاڕ تی وت، کە کوڕەکەی چووبێت بۆ هەرشوێنێک بەوی وتووە و هەموو هاتن و چوونەکانی بۆ دایکی باسکردووە، دەڵێت، "ئەگەر ئەو چووبێتە دەرەوەی وڵات ئەوا پێی دەوتم چوونکە هەموو شتێکی بە تەلەفۆن بە من دەوت."
ئاماژەی بەوەکردووە، "سکاڵام تۆمارکردووە و داواشم کردووە کوڕەکەم بۆ بدۆزنەوە"، داواش لە حکومەتی هەرێم دەکات، ئەگەر بە مردوویش بێت کوڕەکەی بۆ بدۆزنەوە، تەنانەی ئەگەر تەرمەکەشی بێت، دەشڵێت، "کۆڵنادەم تاوەکو نەیدۆزمەوە."