پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ کەسێک لە نزیک شاری سپی لە سلێمانی، لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆیدا دەستڕێژی گوللەی لێکرا و گیانیلەدەستدا.
سامان نادر بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، ئەو هاوڵاتییە ناوی "عبدلسەمەد حسین"ەو تەمەنی ٥٠ ساڵە.
دەشڵێت، لە نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش بە گولـلە کوژراوە، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە.
بە وتەی شایەتحاڵێک، ئەو هاوڵاتییە لەناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆیدا بووە کە تەقەی لێکراوە و گولـلەیەک بەر سەری کەوتووە.
کارزان تاریق- سلێمانی