بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆی جۆری پێکدادان لەنزیک فلکەی شار"ناوبازاڕ" مێرد منداڵێک گیانیلەدەست دا.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا لە قەڵای شێروانەوە بەئاراستەی فلکەی ناوشار"بازاڕ" هاتووە، لەگەڵ پاسکیل سوارێکدا پێکیانداداوەو ئۆتۆمبێلەکە رۆشتوەتە سایدی بەرامبەر.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، پاسکیل سوارەکە مێرد منداڵبووە و بە هۆی رووداوەکەوە گیانیلەدەست داوە.
راگەیەنراوەکەی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە، مێردمنداڵەکە لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٩ە، لەئێستادا لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لەروداوەکە دەستی پێکردووە.